درۆیه‌کی پیرۆز

ساخت وبلاگ
قۆناغی دووەمی دەرکەوتنی ئەم چەکەرەی نەتەوەیەتییە ئەوەیە کە ئەم کۆمەڵە خەڵکە، وەک بە خۆیانیان وتووە(کورد)، بە وڵاتەکەیشیان وتووە(کوردستان)و، بەمە لەوە دەرچوون کە تەنها کۆمەڵە خەڵکێ بن یەک زمانیان هەبێ و، بوون بە خاوەنی خاکێکی سنوور دیاریش. دیارە لە نێوانی ئەم دوو قۆناغەیشدا کە هەموو بە زمانێ دواون، داب و نەریت و خو و ڕەوشت و پێکهێنانی دەروونی یەکگرتوویشیان پێکهاتووە و بەم سییانە، سیان لە چوار مەرجەکەی نەتەوەیان، وەک لە سۆسیالیزمی زانستیدا دەستنیشان کراوە، تێدا هاتوونەتە دی و تەنها مەرجی چوارەم ماوە کە ئابووریی تێکەڵە و ئەویش بە بێ دەوڵەتی یەکگرتوو نابێ، بەڵام بە شێوەیەکی ئاوەلەمەیی(جنینی) بووە کە ئەوەتە بەشەکانی ئەم وڵاتە با لە ژێر دەسەڵاتی میرایەتیی دەرەبەگیی جیا جیا یا دەوڵەتی داگیرکەری بێگانەی جیا جیایشدا بووبن، نیمچە تێکەڵاوییەکی ئابووری یان بە زنجیرە لە نێوان پارچەکانیدا بووە. وەک بڵێن (ئا) لەگەڵ (ب)، (ب) لەگەڵ (ج)و (ج) لەگەڵ (د)و هەر وەها بەم جۆرە لە سەرەوە و لە خوارەوە و لە ڕاستەوە و لە چەپەوە.دەرکەوتنی چەکەرەی نەتەوەیی بە بەکارهێنانی زمانی نەتەوەیی لە وتنی شیعر و لە نووسینی نامە و لە دانانی کتێبدا دەرئەکەوێ کە بەش بە حاڵی کورد لە پتر لە هەزار و دووسەد ساڵ لەمەو بەرەوە بۆ وتنی شیعری نووسراوەو دیارە پێشتریش بۆ وتنی شیعری فۆلکلۆریی سەر زارەکی سەری هەڵداوە، وەک لە شیعرە ئایینییەکانی(ئەهلی حەق)دا بەرچاومان ئەکەوێ، بەڵام بە هۆی موسوڵمان بوونیی کوردان و نەخوازەڵڵا لای شافیعی مەزەبەکانیان کە زۆرترینی کورد شافیعی مەزەبن، بە عەرەبی نووسین و، بە هۆی فەرمانڕەوایی دەوڵەتانی واوە لە کوردستاندا کە بە فارسی نووسیویانە، بە فارسی نووسین، تا درەنگانێ دەرفەتی بە کوردی نووسین نەڕەخساوە. ب درۆیه‌کی پیرۆز...
ما را در سایت درۆیه‌کی پیرۆز دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 12 تاريخ : پنجشنبه 30 فروردين 1403 ساعت: 18:01

برای باباشیخ'>باباشیخ و از باباشیخمحترم بودن نتیجۀ یک عمر لیاقت اندوختن است.برای باباشیخ:بە درێژایی پانزە ساڵ ژیان و وانەوتنەوە لە سەوڵاوا، دوو دووکان و دوو کەسایەتی بۆ من جێی پرسیار و ڕامان بوون.یەکیان: پیرەمێردێکی بەتەمەن ژوور حەفتا ساڵ کە هەمیشە لە دوکانەکەی خەریکی کتێب خوێندنەوە و جەدوەل حەلکردن بوو. هەمیشە لە ناوەوەی دووکان بوو و هەرگیز نەمدەدی بێتە بەر دووکان و سەیری حەشامات بکات. باسی کتێب و نووسین بوو بە هەوێنی پێوەندییەکی قووڵ، لە شێوازی پێوەندی باوک و کوڕ. دووهەمیان: پیاوێکی بە تەمەن و ژوور پەنجا ساڵ کە دووکانێکی بوو. ئەم شوێنە ببوو بە نووسینگە. ئەم دوو دووکانە لە نزیک یەک بوون و هەموو ڕۆژێک بۆ چەن خولەکێکیش ببوایە هەر دووکیانم ئەدی و قسە و باسمان دەکرد. پێوەندی لەگەڵ ئەم پیاوە لە چەشنی پێوەندی شاگرد و مامۆستا بوو. واتە من شاگرد و بەڕێزیان مامۆستا.ئەم پێوەندییانە هەر بەردەوام بوو هەر دەهات و گەشەی دەکرد. سێکوچکەیەک درووست بوو. سێکوچکەیەک لە سرووشتی هەمیشە بەهەشتەکەی چەم شامیان. ئەم دوو بەڕێزە پێوەندییەکی خۆش و باش و لە مێژینەیان بەیەکەوە بوو. ڕێزیان لە یەک دەگرت. هەردووکیان کانگای بیرەوەری بوون بە تایبەت بیرەوەری سەبارەت بە خەبات و تێکۆشان دژ بە چەوسێنەران.سەرەتای نەورۆزی ئەمساڵ پیرەمێردەکە تەلەفۆنی کرد و وتی: بابەشێخ نەخۆشە و گەرەکمە بێم بۆ سنە و بەیەکەوە بچین بۆ دیداری و سەردانێکی بکەین. هەواڵی نەخۆشیی مامۆستا، زۆر ناخۆش و جێی داخ و پەژارە بوو. بەداخەوە و مخابن ئەجەل مۆڵەتی نەدا و ئەم دیدارە سەرینەگرت و بابەشێخ بەجێمانی هێشت.باس لە کەسایەتی ڕۆشنبیری و چالاکییە ئەدەبی و سیاسییەکانی بە جێی خۆی و لە کاتی خۆی ئەبێ بە تێروتەسەلی باس بکرێ، بەڵام یەک شت لە کەسایەتی ئەم بەڕێزە بۆ درۆیه‌کی پیرۆز...
ما را در سایت درۆیه‌کی پیرۆز دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 22 تاريخ : پنجشنبه 30 فروردين 1403 ساعت: 18:01

تا مردن، مۆسیقا( بۆ کۆچی بێ وادەی فەرداد- قوتابییەکی بەئەخلاق و هونەرمەند)بە پەڕوباڵێکی سووتاوەوە هاتوومبە ڕۆحێکی ون و دڵێکی لەت لەتەوە هاتووم،لە شەرمی هێمنیی ئەو باخچەیە نەبێت..هاوار دەکەم تا ژەنیار بە ئاگا بێت ودڵم تیمار کات.هەزار ساڵی کە لێرە دەمینمەوە..تا شێوەی مۆسیقا لە سەر ئەو بەردە هەڵکەنمتا دڵم پڕپڕ بێت لە مۆسیقا......دڵێک لە شووشە لە ئەزەلەوە بۆ وردبوون خوڵقاوە...دەمەوێ هەرگیز نەڕۆمەوەلەگەڵ گوڵەکانی ئیرە زەرد بم و لەگەڵیشیانسەوز ببمەوە.ل. 35-36سی و پەنج و سی و شەشلە کتێبی پێنجەمین کتێبی خودا، جەبار جەماڵ غەریب، کەرەج، مانگ،1391395. درۆیه‌کی پیرۆز...
ما را در سایت درۆیه‌کی پیرۆز دنبال می کنید

برچسب : نویسنده : hozhan بازدید : 13 تاريخ : پنجشنبه 30 فروردين 1403 ساعت: 18:01